بههۆى دابهزینى پلهكانى گهرمانهوه تهندروستى گهرمیان هۆشدارى دهداته هاووڵاتیان له سهر مهترسى بڵاوبونهوهى پهتاى ڤایرۆسى ئهنفلۆزاى توندو بۆ ئهو مهبهستهش داوا له هاووڵاتیان دهكات به تایبهتى ئهوانهى به تهمهنن خۆیان بكوتن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە" بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی سەرماو باران روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ خوار ١٠ پلەی سەدی دادەبەزن، لەم جۆرە کەش و ھەوایەشدا ئەگەری بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزا زیاترە لە نێویشیان دا جۆرە توندەکەشی ئەگەرچی خۆشبەختانە لەگەرمیان تائێستا ئەمجۆرە دەرنەکەوتوە".
تەندروستی گەرمیان ڕاشیگەیاند" لەگەڵ ئەوەی تەندروستی گەرمیان سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ روبەڕوبونەوەی حاڵەتەکە، بەڵام باشترین ئامادەکارییەک کە بکرێت لەلایان خودی ھاوڵاتیانەوەیە، ئەویش بە گرتنەبەری رێگەی خۆپارێزی"
دەشڵێت" بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک کە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی توندتر بکەن، بەشێوەیەک کەسانی بەتەمەن ببرێن بۆ کوتان لە دژی ئەنفلۆنزا لە نزیکترین مەڵبەندی تەندروستی کە ڤاکسین بەردەستە".
وتیشی" مناڵانی توشبووی ئەنفلۆنزای ئاسایی چارەسەر وەرگرن و نەنێردرێن بۆ قوتابخانە، ھەروەھا کەسانی تووشبووی ئەنفلۆنزای ئاسایی سەردانی شوێنە قەرەباڵەغەکان وەک: بازاڕ، زانکۆ و قوتابخانە، مزگەوت، پرسەکان و...ھتد نەکەن و لەماڵەوە پشوو بدەن".