یانەی بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی دەهێڵێتەوە



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاری مانەوەی ڤاڵڤێردی راهێنەر دەدات و ئەو یانەیە دەستبەرداری نابێت.
پاش دۆڕانی یانەی بەرشەلۆنە لە جامی سوپەری ئیسپانیا  بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە سعودیە ٣-٢ وکرانە دەرەوەی ئەو یانەیە لە جامەکە، رۆژنامەکانی ئیسپانیا هێرشیان کردە سەر راهێنەرەکەو بە هۆکاری دۆڕانەکە ناویان برد.
بەڵام چەند سەرچاوەیەک لە یانەی بەرشەلۆنەوە دووپاتیان کردەوە هەرچییەک رووبدات ڤاڵڤێردی لە پۆستەکەی دەمێنێتەوەو یانەکە بە لای کەمەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری نابێت.

یانەی بەرشەلۆنە ئەم وەرزە بە ئاستێکی خراپی هێڵی بەرگریدا تێدەپەڕێت و ناوە ناوە باس لە دورخستنەوەی ڤاڵڤێردی دەکرێت.



PM:07:09:10/01/2020