خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی باشووری عێراق دەستی پێكردەوە

ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە شارەكانی بەغدا و باشووری عیراق دەستی پێكردەوە و چەند شوێنێكی گشتی گیراون.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە شارەكانی بەغدا، ناسرییە و دیوانییە خۆپیشاندەران هاتوونەتەوە سەر شەقامەكان و چەند شوێنێكی گشتی گیراون.

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو خۆپیشاندانی‌ جەماوەری‌ بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری‌ عیراق دەستی‌ پێكرد و خۆپیشاندەران داوای‌ ئەنجامدانی‌ چاكسازی‌ و رووبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ و دابینكردنی‌ خزمەتگوزاری‌ و هەلی‌ كاریان دەكرد و دواتر داواكارییەكەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی‌ حکومەتی عیراق.




AM:10:15:12/01/2020