دەزگای شەفەق نیوز و ئاژانسی شەفەق نیوز کە دەزگایەکی ناسراوی میدیای کوردیە دوای ١٦ ساڵ لە کارکردن دادەخرێت.
دەزگای شەفەق نیوز کە ١٦ ساڵە دامەزراوەو ئاژانسی شەفەق نیوز کە ٩ ساڵە دامەزراوە، لەبەر خراپی باری دارایی بڕیار دەدات چیتر بەردەوام نەبێت.
عەلی حسێن فەیلی سەرۆکی دەستەی ئیدارەی دامەزراوەی شەفەق لە نووسینێکدا دەڵێت "بۆ ده‌ستپێكی وه‌رزێكی نوێ له كار‌و ژیان، كۆتایی به شێوازی كۆن ده‌هێنرێ به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بێ ئه‌وه‌ی وه‌رزێكی نوێ به‌ڕێوه بێ ، ده‌ڵێین ؛ ماڵئاوا شه‌فه‌ق تا واتای دژه‌به‌یه‌كی له نێوگه‌لاندا كه هه‌ڵاتنی خۆر و پێچه‌وانه‌كه‌ی به واتای ئاوا بوونی خۆره بێته دی".
دەزگای شەفەق کە دەزگایەکە شوناسەکەی زیاتر "کوردانی فەیلی" بووەو بەهەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی رووپێووی رووداوە کوردستانییەکان و عێراقییەکانی کردووە، لەسەر داخستنی دەزگاکە، سەرۆکەکەی دەڵێت " بۆ چه‌ند ساڵ ئێمه‌ی له پشتی ده‌رگا داخراوه‌كان و له چاوه‌نواڕیدا هێشته‌وه. ناتوانین بڕیاری كۆتایی هێنان به ژیانی 16 ساڵه‌ی شه‌فه‌ق وه‌ك دوا بژارده خۆمانی لێ لابده‌ین، چونكو ڕێگاكانی دیكه له‌گه‌ڵ مۆرالی بیروباوه‌ڕمان ناگونجێن".
هەروەها هاتووە " له ئێستادا، ئه‌وه ئێمه ( فه‌یلییه‌كان) نین كه دایده‌خه‌ین. به‌پێوه‌ری خۆڕاگری و ساڵه‌ها كاركردن ، سه‌لماندمان ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن فه‌یلییه‌كان ( منفعل)ن پێویستییان به پێداچوونه‌وه به‌و شێوه نواڕینه‌ی خۆیان هه‌یه".
عەلی حسێن فەیلی لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر داخستنی دەزگاکە دەڵێت " ئاساییه هیچ شۆڕش و بزاف و چالاكیێكی به‌رده‌وام و خه‌رج هه‌ڵگر له پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی بێ‌نیاز نییه. ناكامی و سه‌رنه‌كه‌وتنی شۆڕش و بزافه‌كان به واتای ئه‌وه نییه كه سه‌رجه‌میان ره‌وا نه‌بوون. له باسی تایبه‌تمه‌ندی شه‌فه‌قدا خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه ؛ 16 ساڵه له گه‌ڵ كاروانی راگه‌یاندنی ئه‌م وڵاته‌دا به‌رێوه‌یه و هێشتا پابه‌ندی رێبازی خۆیه‌تی ، له ئادابی گشتی لای نه‌داوه و پرنسیپه‌كانی كاری پیشه‌ییانه‌ی له‌بیرنه‌كرد‌ووه".
ناوبراو باس لەوەش دەکات "ساڵه‌هایه شه‌فه‌ق نه مینحه‌ی هه‌یه و نه پاڵپشتی دارایی، سه‌رباری ئه‌وه‌ش وه‌فادار بوو به رێباز‌و به‌رنامه‌ی كاری خۆی".
بەڕێوەبەری دەزگاکە دەڵێت " بۆ مێژوو ده‌ڵێین؛ له رابردوودا به پێی بنه‌مای باوه‌ڕ به دادگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی پشتیوانی و هاریكاری پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، رێزدار نێچیروان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشووی هه‌رێم ، ئه‌م ده‌زگایه‌ی په‌یوه‌ست به كوردانی فه‌یلی، وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رده‌وام بینی. نیاز پاكی به رێزیان له رێی پشتیوانی دارایی وبه‌خشینی (مینحه)ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی ( 2004- 2014) ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پته‌و كرد كه پاڵپشتی پێكهاته‌كانی كورد چ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و چ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم سیاسه‌تی نه‌گۆڕ و ئیلتیزامێكی هه‌میشه‌ییه ، لێ رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غدا، جه‌نگی داعش و هاتنی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره بۆ كوردستان، بوونه هۆكاری رێگر له به‌رده‌وامی به‌خشینی مینحه" .
دەزگای شەفەق نیوز یەکێکە لەو دەزگاو ماڵپەڕە کوردیانەی کە خوێنەرێکی زۆری لەناو کورد‌و عەرەبەکانی عێراقدا هەبووەو سەرباری رووپێوکردنی هەواڵ و ژانرەکانی تری میدیا، هەمیشە سەکۆیەک بووە بۆ بەرگریکردن لە کوردانی فەیلی.