وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی خورماتوو گیان لەدەستدان و برینداربوونی نۆزدە کەسی بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای کەرکووک - خورماتوو ڕاگەیاند.
زەنون بەرزنجی، وتەبێژی هاتوچۆی خورماتوو ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەرکووک - خورماتوو، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ۳ ئۆتۆمبێلی جۆری تانکەر و بارهەڵگر و پاسدا ڕوویداوە و بەوهۆیەوە ۸ کەس گیانیان لەدەست دا و ۱۱ کەسی دیکەش برینداربوون".
وتیشی" ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە حەوتیان کارمەندی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقن و یەکێکیان شۆفێری پاسەکە بووە، بریندارەکانیش سەرجەمیان کارمەندی پۆلیسی فیدراڵین و بەنیازبوون بەرەو بەغدا بڕۆن".
ئهوه لهكاتێكدایه له ماوهی ١٢ ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٠ دهیان ڕووداوی هاتوچۆ لهشارهكانی كوردستان ڕوویداوه و دهیان كهس بوونهته قوربانی.