دوێنێ دووشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسایی چاکسازی کرد‌و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رۆژی دەنگدان بە پرۆژەیاسای چاکسازی، دیاری دەکات.
ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە" دوای ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كانی راسپارد ئەمڕۆ سێشه‌ممه 15/1/2020 به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆببنه‌وه بۆ دارشتنه‌وه‌و پوختكردنه‌وه‌ی پێشنیاز و سەرنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی مادده‌و بڕگه‌كانی پرۆژه‌كه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگەیاندووە" كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی".
ئەمەش لەکاتێکدایە درەنگانی شەوی دووشەممە 12-1-2020، پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بە کۆبوونەوەکەی هێنا، کە دوو رۆژ بەردەوام بوو وتێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموو بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاسای چاکسازی کرا.