ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی راگه‌یاند كه جامی ئۆتۆمبیلیان شكاندووه و پاره‌یان دزیووە.
لەراگەیەندراوێكدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە"هێزه‌كانمان توانیان ڕۆژی 8/1/2020 له‌شاری سلێمانی، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ( 443 ) له یاسای سزادانی عێراقی ، دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌ستاون به‌شكاندنی جامی ئۆتۆمبیلی چه‌ند تاكسییه‌ك و پاره‌ی ناو ئۆتۆمبێله‌كانیان دزیوه له‌ناو شاری سلێمانی".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت" دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چه‌ند جارێك ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه و دوا دزیان كه كردوویانه بردنی ملیۆنێك و حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار بووه له ته‌كسیه‌كدا".
ڕاشیگەیاند" به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ڕاگیراوی ره‌وانه‌ی دادگای نه‌هێشتنی تاوان كران".