مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمه‌تباریان دهستگیركردو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ ئۆتۆمبێلدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد" به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگادار كرایه‌وه له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه له‌خواروی عیراقەوە بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی هه‌یه‌و شۆفێره‌كه‌ی بێسه‌روشوێنه، دادوه‌ر فه‌رمانی کرد به‌ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ئۆتۆمبێلەکەو سهرنشینەکانی".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" له‌ئێستادا پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌کانی به‌رده‌وامه‌و دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره‌یاساییه‌كان هه‌ردو تۆمه‌تبار كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی خواروی عیراق ده‌كرێته‌وه".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه" پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی چه‌ند تۆمه‌تبارێكه‌وه كه له هه‌وڵدا بوون بۆ دزینی ئۆتۆمبێلێك، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست و توانرا رێگری له دزینی ئۆتۆمبێله‌كه بگیرێت، له ئێستادا پۆلیس له هه‌وڵدایه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران".
ئەوەشخراوەتەڕوو" دوای ئه‌وه‌ی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌باره‌ی تۆمه‌تبارێكه‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی دزیوه و به‌ره‌و ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ڕوات، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی عه‌ربه‌ت ئاگاداركرایه‌وه و توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه‌دا، له ئێستادا تۆمه‌تبار به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".