ڤیدیۆ.. ماریا هەورامی بە ستایلێکی جیاواز دەرکەوت

کچە گۆرانیبێژی لاوی هەورامان و کوردستان، ماریا هەورامی لەنوێترین دەرکەوتنیدا جیاواز دەردەکەوێت.

 

ماریا هەورامی ڤیدیۆیەکی نوێی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی هەوادارانی، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ماریا تەواو جیاوازو شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت.

 

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.

 


PM:12:16:14/01/2020