لە دوای راگرتنی بەهۆی كوشتنی قاسم سولەیمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە پرۆسە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستپێدەكاتەوە.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوە بڵاوکردۆتەوە، پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئەمریکا ده‌یویست ته‌واوی هاریكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بوه‌ستێنێت، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و ڕێگریكردن له گه‌شه‌ی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه ده‌ست به كاره هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكاته‌وه.
دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە عێراق و بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ کردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بۆردومانکردنی باڵیۆزخانەکانیان، بەفەرمی سوپای ئەمریکا سەرجەم چالاکییەکانی لەو وڵاته ڕاگرت.
هاوکات بەپێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق هه‌ن، زیادبوونیشیان دوای هێرشی داعش هات بۆ سه‌ر مووسڵ له ١٠ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤، به‌وهۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێكهێنا بۆ له‌ناوبردنی داعش، ڕاوێژكاری سه‌ربازی زۆری ڕه‌وانه‌ی عێراق كرد، تا دووباره سوپا شكستخواردووه‌كه‌ی به‌غدا ڕێك بخه‌نه‌وه.