حکومەت سەبارەت بە هێنانەوەی تەرمی ئەو کوردانەی لە یۆنان خنکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

حکومەتی هەرێم لەبارەی هێنانەوەی تەرمی ئەو کوردانەی لە یۆنان خنکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت"هەموو ئاسانکارییەک دەکەن بۆ هێنانەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتییانەی بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی نێوان تورکیا و یۆنان خنکان".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی فەڕمی حکومەتی هەرێم کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەك بکەن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان".

 

سەرەتای ئەم هەفتەیە، بەلەمێک بە ٥٠ سەرنشینەوە لە دەریای ئایۆنی نزیک دوورگەی پاکسوسی یۆنان ژێرئاوکەوت، کە بەشێکیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بوون.

 


PM:06:35:16/01/2020