كاروانێكی گەورەی سەربازی ئەمریكا رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرا

كاروانێكی گەورەی سەربازی ئەمریكا لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرا بۆ پتەوكردنی پارێزگاری بیرە نەوتەكان.

 

ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاژانسی سانای سەر بەحكومەتی سوریا ئاشکرایکرد" كاروانێكی پێداویستی سەربازی ئەمریكی لە هەریمی كوردستانەوە روویان لەباكوری سوریا كردووە".

 

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو ئاژانسە کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا  لە 75 بارهەڵگر پێكهاتوون كە زرێپۆش و تەقەمەنی و كەلوپەلی لۆجستیان هەڵگرتووە و بەنیازە هاوكارییەكانی بگەیەنێتە ئەو خاڵانانەی كە هێزەكانی ئەمریكا و شەڕڤانانی سوریای دیموكرات كۆنتڕۆڵیان كردوە.

 

كاراوانە سەربازییەكەی ئەمریكا لە دەروازەی سیمیلكا لە هەرێمی كوردستانەوە بەرەو ئەو كێڵگە نەوتییانەی سوریا رۆیشتون كە دەكەونە دەروبەری شاری حەسەكە و دیرەزوور.

 



PM:01:19:17/01/2020