تەوژمی سەدری ئامادەکاری دەکەن بۆ خۆپیشاندانێکی یەکلاکەرەوە



تەوژمی سەدری خۆیان ئامادە دەکەن بۆ خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی لە هەینیی داهاتوودا بەمەستی دەرکردنی ئەمەریکا لە عێراق. 

 
لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ساڵح محەمەد عێراقی كەسایەتی نزیك لە موقتەدا سەدر رایگەیاند "نابێ خۆپیشاندانی ئەمجارە وەكو خۆپیشاندانەكانی رابردوو بێت، بەڵكو ئەمجارە پێویستە فرەوانتر بێ و خەڵكێكی زیاتر بەشداریی تێدا بكەن".


ساڵح عێراقی ئەوەشی نووسیوە كە خۆپیشاندانی هەینیی داهاتوو چارەنووسی نیشتمان و سەروەرییەكەی و سەربەخۆیی و ئازادییەكەی یەكلا دەكاتەوە.  ( بەمەبەستی دەرکردنی ئەمەریکایە لە عێراق).


ڕۆژی سێشەممەی رابردوو موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندانێكی ملیۆنی كردبوو بۆ سەركۆنەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و هەوڵدان بە دەرکردنیان لە وڵات.

 


PM:10:34:17/01/2020