دۆخی ئەمنی ئەمشەو بەغدا دژوارە



دۆخی ئەمنی بەغدا پشێوەو، خۆپیشاندەران بەرەو ئەوە دەچن چەندان رێگای سەرەکی پایتەخت دابخەن.

 
میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ دۆخی ئەمنی ئێستای بەغدا دەکەن و، هەر ئەمشەو  سێ برینداری نوێ هەیە لە ساحەی تەیەران و لەسەر پردی محەمەد قاسم، بریندارەکان بەهۆی تەقەکردن بە بۆمبی ‌غاز رێشەوە برینداربوون، بەم هۆیەشەوە ژمارەی بریندارەکانی ئەمڕۆ گەیشتنە ٣٠ کەس کە لە نێوایاندا خەڵکانێک هەن بە سەختی برینداربوون.


تا ئێستا رێگای محەمەد قاسم بۆ تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکان بە تایەی سووتاو گیراون، هەروەها رێگای مەیدانی عەدەن گیراوە، هەروەها خۆپیشاندەران لەهەوڵدان بۆ گرتنی رێگاکانی رۆژهەڵاتی پایەتخت.


دۆخی ئەمنی لە مەیدانی تەحریر و مەیدانی خەلانی و پردی سەنەک و کۆماری تا رادەیەک جێگیرەو بەبەردەوامی شەپۆلی خەڵک لەو مەیدانانە لە زۆربووندان. 


ئەمڕۆ رێگاو شەقامە سەرەکییەکانی بەغدای پایتەخت زۆریان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیرابوون، پێشبینیش دەکرێت لەم شەوەوە کە ئەو وادەیە تەواو دەبێت کە خۆپیشاندەران بۆ دەسەڵاتیان دانابوو خۆپیشاندانەکان و رووبەرووبوونەوەکان بەرفروانتر و توندتر بێتەوە.

 

هەروەها لەشارەکانی باشووری عێراق لە ناسریەو نەجەف و کەربەلا و دیوانییە پێکدادان لەنیوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران شێوازی توندتری بەخۆوە بینییوە، هەر ئەمشەو چالاکوانی مەدەنی لوئەی حەربی چالاکوانی مەدەنی لە بەسرە کوژرا.

 

 


PM:11:34:19/01/2020