خۆپێشاندانه‌كانی بەغداو چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق به‌رده‌وامیان هه‌یه و هێزە ئەمنییەکان به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه، به چه‌كی قورس و گازی فرمێسک ڕێژ وەڵامی خۆپیشاندەران دەدەنەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، لە بەغدا لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران، خۆپیشاندەرێک کوژراوەو ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كان بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ و چه‌كیان له دژی خۆپیشانده‌ران له نزیك پردی محه‌مه‌د قاسمی نزیك له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا به‌كارهێنا.
دوێنێیش لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران چوار کەس کوژراون و نزیکەی ١٠٠ کەسیش برینداربوون.