ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و له خوار ٦٣ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٢ دۆلار‌و ٣٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٥ دۆلار‌و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنی نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلار‌و ٣٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا بوو، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٨ دۆلار‌و ٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی وڵاته پیشه‌سازییه‌كان له‌سه‌ر نه‌وت و ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه له وڵاتی چین بڵاوبووه‌ته‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی تۆمار كردووە.