بەرپرسێکی دیاری ئیسلامی بۆ مەلا هەڵۆ:
حاشا پێغەمبەر شتی وای نەوتووە

ئەندامی پەرلەمان و کادیری پێشکەوتووی کۆمەڵ، سۆران عومەر لەسەر " گەوادە"کەی مەلا هەڵۆ هاتە دەنگ و دەڵێت " حاشا پێغمبەر شتی وای نەتووە".

 

 
سۆران عومەر لە نووسینێکدا بەناونیشانی " گەواد کێ یە"، نووسیوویەتی " الدَّیُّوْپ کە لە کوردی دا مانای دەقاو دەقی وشەی «گەواد»ە، لەزاراوەی ھاوچەرخ دا بەمانای پیاوێک دێ کە بەئاگایە لە ھاوسەرەکەی لەگەڵ پیاوێکی دیکە یان لەگەڵ چەند پاوێک، سێکس بکات! یان لەگەڵ ژنێک یان چەند ژنێک یان بەتێکەڵی لەگەڵ کۆمەڵێک ژن و پیاو سێکس بکەن، یان ئەو پیاوە خۆی ئەو کارە بەھاوسەرەکەی بکات. پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ ألدیوپ پیاوێکە کە ھاوسەرو کچ و خوشک و کەسە مەحرەمەکانی ببینێ زینا دەکەن و بێدەنگ بێت لێیان". 

 


سۆران عومەر کە پەرلەمانتاری کۆمەلی ئیسلامیشە دەڵێت "ھەر کەس گەواد بە پیاوێک بڵێ کە ڕێگەی داوە ژنەکەی یان کچەکەی بە سفوری لەماڵ بچێتە دەرەوە و لای ئاسایی بێ! ئەوە قسەی خۆیەتی و حاشا پێغەمبەری خودا شتی وای نەوتووە".


لە درێژەی نووسینەکەیدا، سۆران عومەر دەڵێت " ئەرکی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینیە ڕێگە نەدەن ھەرکەس بەویستی خۆی چۆن بەدەمیدا ھات ئەم چەمک و مانایانە بەسەر خەڵکدا بخوێنێتەوەو بەوتەی پێغەمبەری خوداشی دابنێ! تکایە بانگخوازان مامۆستایان قسەو کاردانەوەو توڕەبونی خۆتان مەکەن بە دین لەخەڵک! ئەزانن بەھۆی ھەڵەی ئێوەوە زۆر کەس توڕە دەکەن لەئیسلام!؟ ئەی ئەوانەی زانست و تێگەشتنتان لە دین لەئاستی باڵایەو پشت بەستووە بەتوێژینەوەو ساغکردنەوەی دروستی بابەتەکان ئێوە بێدەنگ مەبن لەوەی بەناوی خوداو پێغەمبەرەوە لەخەڵک دەکرێ بەدین".
 


لە کۆتایی سۆران عومەر دەڵێت "کارەساتە خەڵکێک خۆی بەمسوڵمان بزانێ و بۆ بەرگری لەبیروباوەڕی جنێو بەبەرامبەر بدات! کارەساتە ئەوەی ھەڵە تێگەشتن لەدین ڕەد دەکاتەوە پەلاماری خواو پێغەمبەر بدات".

 

 
مەلا هەڵۆ، رۆژی ٢١ی کانوونی دووەم لە پۆستێکدا لە ئاکونتی خۆی نووسیبووی ئەو کەسەی ئاگای لەژنەکەیەتی و بەجلی سفورەوە دەچێتە دەرەوە" گەوادە".




PM:08:44:23/01/2020