بێژەری پێشوو و بازرگانی ئێستا باسی ئەو کێشەو تەنگوچەڵەمانە دەکات کە رووبەڕووی دەبێتەوە.
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام زرێبار هەورامی کە بەناوی "بهرهنگاربوونهوه" ەوە نووسیوویەتی "ههرگیز ناڵێم من براوەم یان کەسێکی سەرکەوتووم بەڵکو لە جیاتی ئەوە پێم خۆشە بڵێم من ئەو کەسەم کە زاڵبووم بەسەر تەنگوچەڵەمە و گرفتەکاندا".
هەروەها نووسیوویەتی " ڕۆژانە ڕوبەڕووی کێشەی زۆر دەبمەوە کە دەبێت چارەسەریان بکەم. ئەوەش گرنگترین دەستکەوتەکانی منە. هەموو بازرگانێک هەر لەیەکەم ڕۆژی دەست بەکاربوونییەوە دەزانێت دوچاری گرفت و نارەحەتی زۆر دەبێتەوە کە دەیگەیەنێتە سەرکەوتن.هێشتا سەختترین بارودۆخ ڕووی تێنەکردووم، بەڵام بەدڵنیایەوە لە داهاتوودا ڕووم تێدەکات".
ئەو خانمە بازرگانە دەشڵیت "ئەزموونی ٧سال کارکردنم لە بازرگانێدا ئەوەی فێرکردووم کە ناتوانین خۆمان لە کاتە دژوارەکان لابدە یان خۆد ئەو بارگرانییە بخەینە ئەستۆی کەسانی تر، بەڵکو دەبێ ئیمەی بازرگان خۆمان ڕوبەڕووی کێشەکان ببینەوە و هەرگیز کۆڵنەدەین و بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێین، کەواتە سەرەتا بازرگانی بکەو سەرکەوتووبە پاشان پارە خۆی دێتە دەستت".
زرێبار هەورامی ساڵی 1993 لە قەندیل لەدایك بووە و وەك بێژەرەی هەواڵ لەکەناڵی "ئێن ئاڕتی" دەرکەوت، بەڵام ساڵێک لەمەوبەر وازی لە بێژەری هێنا و كارگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی سەربازی دامەزراند.