" وەزیرە دادەکەی یەکێتی لەعێراق لەسەر بنەمای خزمایەتی خەڵک دادەمەزرێنێت"

پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق گەندەڵی وەزیرە دادەکەی یەکێتی هەڵدەداتەوەو دەڵێت" لە دامەزراندی کارمەنداندا لە بەندیخانەی سووسێ لەسەر بنەمای خزمایەتی خەڵک دادەمەزرێنێت".

 
د. غالب محەمەد لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا بەناونیشانی " دادپەروەر نەبوو "، نووسیوویەتی " وەزارەتی دادی عیراق كە سەر بە یەكێتیە، چەند كەسێك دامەزراندوە لەسەر بنەمای خزمایەتی و حزبایەتی لە گرتوخانەی سوسێ سەر بە پارێزگای سلێمانی".


ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" بەشێكیان خەلكی سلێمانی نین و لە زیاتر لە (٥٠) كەسیان بە تەسكیەی حزبی دانراوە خەڵكی كەركوكن، بەڵام هەزاران كوڕ و كچی هەژار كە خاوەنی بروانامەن، لە كەركوك و سلێمانی هەیە، هەر ئاگایان لێ نەبووە".

 
غالب محەمەد لە کۆتایی پۆستەکەیدا ئاشکرای دەکات" دوان لەوانەی دامەزراون برازای وەزیرن".


بەندیخانەی سووسێ بەندیخانەیەکی کۆنە دەکەوێتە ( ٣٠ کم) لە باکوری رۆژئاوای سلێمانی ، زیندانیانی بەندیخانەیەکە زۆرێکیان زیندانی بزووتنەوە توندڕەوە ئیسلامیەکانن، بە قاعیدەو داعشیشەوە. لەرووی ئیداریەوە سەربەوەزارەتی دادای عێراقە.

 


PM:04:29:24/01/2020