نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گۆتێرس سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە داڤۆس ئەنجامداو، لەو کۆبوونەوەیەدا ستایشی ئه‌رك و ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له عێراق كرد.
له دوایین ڕۆژی به‌شداریكردنیدا له كۆڕبه‌ندیی ئابووریی جیهان له داڤۆس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٤ی کانوونی دووەم نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌نتۆتیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خۆپیشاندانه‌كان و دۆخی عێراق و ناوچه‌كه، هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌مباره‌یه‌وه، كار و چالاكییه‌كانی یووئێن و ده‌زگا و ئاژانسه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی ئاواره‌كانی عێراق و په‌نابه‌رانی سووریا له هه‌رێمی كوردستان و یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنیان، پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق، تاوتوێ كران.
هەروەها گفتوگۆ لەسەر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، دوایین پێشهاته‌كاته‌كانی ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، دۆخی ناوچه‌كانی زیانبه‌ركه‌وتووی شه‌ڕی داعش و چۆنیه‌تیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا بوون لەو کۆبوونەوەیەدا.