کۆنفرانسی گەورەی هەدەپە گرێدرا

سێ هەمین کۆنفرانسی گەورەی پارتی دیموکرتی گەلان (هەدەپە) بە دروشمی "هەدەپەیەکی بەهێز، تێکۆشانێکی بەهێز" ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی دووەم بە بەشداری ٦٠٠ ئەندام نوێنەرانی حیزبەکە لەهەموو تورکیادا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ئەنجامدرا.

 
ئەم کۆنفرانسە ئەنجامەکانی کۆنفرانسەکانی ٦ هەرێم لە کۆنفڕانسە  تاوتوێدەکرێن، ئەنجامەکانی کۆنفڕانسە گەورەکەی ئەمڕۆش لە ٤مین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا کە بڕیارە ٢٣ی شوبات ئەنجامبدرێت، تاوتوێدەکرێن و بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

 
لە کۆنفڕانسەکەدا سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وتی "سیستمی جیهان تێکدەچێت، بەدوای سیستمێکی نوێی جیهانیدا دەگەڕێن، سیستمەکە لەسەر شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت، سیستمەکە ڕەنجخواردن، شەڕ، هەڵوەشاندن و لەناوبردنی ژینگە بەسەر جیهاندا دەسەپێنێت، هەوڵ دەدات بەو شێوەیە درێژە بە هەبوونی بدات، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ناوەندێکی خولقاندن دەبینێت، ئەوانەی هەوڵی ئەوە دەدەن لەم شەڕەدا تێکدەشکێن، جێگرەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و بووەتە هیوایەک بۆ گەلان، سەرهەڵدانێکە کە ئەم سیستمە کۆنە لەناودەبات".

 
تەمەللی ڕاشیگەیاند، "دەسەڵاتی ئاکەپە، دەسەڵاتێکی نایاسییە، دەسەڵاتێکی زۆردارە" و وتیشی، "یاسای هەڵوەشاندووەتەوە، دۆخی نائاسایی، ئاسایی کردووە، سیستمی دادپەروەری هەڵوەشاندووە، هۆکاری هەڵوەشاندنی دادپەروەریی، گۆشەگیرییە. گۆشەگیریی بە تەنها لە ئیمڕالی نییە، لە تورکیا بە تەواوی گۆشەگیریی هەیە. تورکیا بە گشتی گۆشەگیرکراوە، گۆشەگیریی ئیمڕالی کە بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا سەپێنراوە، ڕێگا لە چارەسەری دیموکراتیانە دەگرێت".

 
تەمەللی ئەوەی خستەڕوو، ئەم دەسەڵاتە، داگیرکەرە، دەسەڵاتێکی زاڵمە و وتی، "بە توندوتیژی و زوڵمێکی گەورە دەسەڵاتی خۆیان دروستکردووە، تورکیا لە هەموو جیهان یەکێک لەو وڵاتانەیە، زیاترین مافخواردنی لێیە و کرێکار دەکوژرێن، پێویستە چی بکرێت؟ چۆن خەبات بکرێت؟ پێویستە جارێکیتر شیکاریی بۆ لێنین بکەین، لە ڕووی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتیەوە، جارێکیتر ئۆجالان بخوێنینەوە، پێویستە سەرلەنوێ لەبارەی بۆچوونەکانی ئۆجالان بیربکەینەوە".

 
تەمەللی باسی ئەوەشیکرد، پێویستە لە کۆڵان، لە کارگاکان ئەنجومەنی خۆیان دروست بکەن، خۆیان و کۆمەڵگا سەرلەنوێ رێکبخەنەوە.

 
تەمەلی باسی لە گرنگی بەهێزکردنی تێکۆشان کرد و دەڵێت، "دەزانین تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگا ئازاد نابێت، پێویستە تێکۆشانی دیموکراسی ڕادیکال بە تێکۆشان و ڕەنجی خۆمان فراوان بکەین، بە ڕەنجی کۆمەڵگا پێویستە ئێمە تێکۆشانی دیموکراسی گەش بکەین، دەزانین تا ڕەنجی کۆمەڵگا ئازاد نەبێت مرۆڤەکان ئازاد نابن، یەکێک لە بناغەکانی دیموکراسی رادیکال تێکۆشانی ژینگەیی یە، پێویستە بەهێزی بکەین، تا سروشت ڕزگار نەبێت، ژیان ڕزگار نابێت.


لە کۆنفرانسەکەدا، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و عەبدوڵلا زەیدان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە بۆ ٣مین کۆنفڕانسی گەورەی هەدەپە پەیامیان نارد.

 
پەیامی دەمیرتاش و زەیدان لە لایەن دۆغان ئەرباش ئەندامی ئەنجمونی هەدەپەوە خوێندرایەوە.

 
بڕیارە دوای ئەم کۆنفرانسە ٢٣ی شوبات کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە ئەنجامبدرێت. 




PM:07:09:24/01/2020