کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی راگەیاند

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند.

 

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ١٢ كاتژمێری ڕابردوو لە ئاکرێ باریوە کە ٢٦.٢ میلم بووە. 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم دەشڵێت" تا بەرەبەیان ئەگەرى باران بارین و بەفر بارین هەیە بە شێوەى بچڕ بچڕ پاشان وردە وردە نزمە پاڵەپەستۆکە دەکشێتەوە کەشکە ئاسایی دەبێتەوە، ئەگەری دروست بوونى تەم هەیە لە هەندێ ناوچە".

 



AM:12:02:25/01/2020