دوای هەڵگرتنی خێمەکانی لە خۆپیشاندانەکانی مەیدانی تەحریر، سەدر رایگەیاند " چیتر نە بەباش نە بەخراپ دەستلە خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی باشووری عێراق وەرنادەم".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر لە ژێر ناونیشانی " چیتر من دەستلەکارووبارتان وەرنادەم " پۆستێکی کردووەو نووسیوویەتی" لە دوای خودا پشتیوانی ئێوە بووم، وامزانی ئێوەش پشتیوانی من و عێراق دەبن، من لە ئێستاوە هەوڵئەدەم نە بەخراپ و نە بەباش دەست لە کاروباریان وەرنەدەم".
هەروەها لەو پۆستەدا سەدر نیگەرانی خۆی لەو سیاسیانە پێشاندەدات کە بوونەتەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران.
دوێنی لەبەغدا موقتەدا سەدرو لایەنە شیعەکانی تر خۆپیشاندانێکیان سازکرد دژی هێزەکانی ئەمریکاو داوای دەرکردنی ئەو هێزانەیان کرد، بەڵام خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر و شارەکانی باشوور پشتگیری ئەو خۆپیشاندانەیان نەکرد.