ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە شکستی یەکەمی نۆشکرد


لە ژێر دەستی راهێنەری نوێی یانەکە کیکی سیتین، یانەی بەرشەلۆنە یەکەم شکستی لە خولی ئیسپانیا توش هات و بە دوو گۆڵی خاوێن بە یانەی ڤالانسیا دۆڕا.

بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ڤالنسیاو یاریەکە لە گەڕی ٢١ی خولەکە بوو، لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە یاریەکەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام دۆڕاندو توشی شکستێکی نوێ بووەوە لەژێر دەستی راهێنەری نوێ.
هەرچەندە گێمی یەکەم هیچ گۆڵی بە خۆیەوە نەبینی و ڤالنسیا لێدانی سزای لە دەستدا، بەڵام لە گێمی دووەم یانە کەتەلۆنیەکە دوو گۆڵی لە لایەن ئەلبا بە هەڵەو ماکسی گۆمێز لێ کراو یاریەکەی ٢-٠ دۆڕاند.
لە ئەگەری بردنەوە یان یەکسانبوونی یانەی ریاڵ مەدرید دژی بەلەد وەلید، ئەوا بەرشەلۆنە یەکەمی لە دەست دەدات.
یانەی ڤالانسیا خاڵەکانی بووە ٣٤ خاڵ و پێنجەمی خولەکەیە.



PM:08:01:25/01/2020