ئه‌مشه‌و له‌دوای ئه‌وه‌ی پێنج موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كران و یه‌كێك له‌موشه‌كه‌كانیش له‌باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد كه‌وته خواره‌وه، نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی لەو بارەیەوە به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری حکومەتی عێراق فه‌رمانی به‌هێزه ئه‌منیه‌كان كردوه، رێگه‌نه‌ده‌ن جارێكی دیكه هێرش بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد و باڵیۆزخانه‌كه بپارێزن.
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه: حكومه‌تی عێراق پابه‌ندین به‌پاراستنی باڵیۆزخانه‌و نێرده دیپلۆماسیه‌كان، ئاشكراشیكردوه، به‌دواداچون و پشكنینه‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵوێستی تاكه‌كه‌سی ده‌نوێنن و بۆردومانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه پێنج موشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كراون، یه‌كێك له‌موشه‌كه‌كانیش له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد كه‌وته خواره‌وه.