وەزاتی دەرەوە هەموو هاوڵاتییە عێراقییەکانی دانیشتووی شاری "ووهان"ی چین دەگەڕێنێتەوە بە بەغدا



وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت، بە نوێنەرایەتی وەزارەتەکانی( تەندروستی و دەرەوەو گواستنەوە)و ئەرکی گواستنەوەی هاوڵاتیانی عێراق ئەنجام دەدەن لە شاری " ووهان"، کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبۆتەوە راستەخۆ، بۆ بەغدای پایتەخت.

 

 
بەپێی زانیاریەکانی " سپی "، عێراق ئەو قوتابی و هاوڵاتیە عێراقیانەی کە نیشتەجێی "ووهان "ن لە چین و گواستنەوەیان بە راستەوخۆ بۆ بەغدا بەفڕۆکەیەکی تایبەت دەبێت، لەبەغداش وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ پێشوازیان لێدەکات و پشکنینیان بۆ دەکەن. 

 

 
لە راگەیاندنێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی لە هەرێمی " ووهان "ی چینن کە نەخۆشی کۆرۆنای تێدا بڵاوبۆتەوە، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە بەپەرۆشەوە بەدوای پرسی ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەدا دەچن کە قوتابین، یان نیشتەجێی ئەوێن و بەراستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا بە فڕۆکەیەکی تایبەت.

 

 
 
لەو راگەیاندنەدا هاتووە سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی رۆژی یەک شەممە ٢٦ی کانوونی دووەم سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی کردووەو لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار دراوە فڕۆکەیەکی تایبەت دەستنیشانبکرێت و تیمێکی تەندروستی هاوەڵی فڕۆکەکەبن بچنە وڵاتی چین و هاوڵاتیانی عێراقی بگوازنەوە بۆ بەغدا.

 


لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " وەزارەتی دەرەوەی فەرمانێکی ئاراستەی باڵوێزخانەی چین کردووە کە ژوورێکی ئۆپراسیۆنەکان پێکبهێنن بە سەرۆکایەتی باڵوێزی عێراق و ئەو ژوورە کاری جیاکردنەوەو دیاریکردنی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانە بکەن کە خوێندکارن، یان هاوڵاتی ئاسایی عێراقن، هەروەها وەزارەت هێڵێکی تەلەفونی گەرم و ئەکاوتنی ئینتەرنێتی کردۆتەوە بۆ کار ئاسانی بۆ گواستنەوەی هاوڵاتییە عێراقییەکان.

 

 
ماڵپەڕی " سپی " ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە ٦٣ هاوڵاتی عێراق لەو شارە دەژین کە نەخۆشیەکەی تێدا بڵاوکراوەتەوەو گومانی ئەوە دەکرێت کە ئەوانیش تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بووبن، هەربۆیە حکومەتی عێراق تیمی تایبەتی تەندروستی دەنێرێتە چین و لە فڕۆکەخانەی بەغداش تیمی تەندروستی و ناوخۆی پێشوازیان لێدەکات و پشکینیان بۆ دەکەن و جیایان دەکەنەوە. 

 


PM:08:22:27/01/2020