سەرۆکی فەلەستین: رێککەوتنی سەدە رەتدەکەینەوە

سەرۆكی فەلەستین رایدەگەیەنێت" رێككەوتنی سەدە رەتدەکەینەوە، چونكە پلان گێڕییەكە و سەرناگرێت".

 

مەحمود عەباس، سەرۆكی فەلەستین، دوای راگەیاندنی رێككەوتنی سەدە کە تایبەت بوو بە دۆسیەی ئیسرائیل و فەلەستین، لە لێدوانێکدا رایگەیاند" بە توندی دژی ئەو رێککەوتنە دەوەستینەوە و بە پیلانێکی دەزانین دژی فەلەستین، هەموو رێگایەک دەگرینە بەر بۆ جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکە".

 

وتیشی" دەستپێکی پلانەکە بردنی قودس بێت کۆتاییەکەی باش نابێت، چونکە قودس بۆ فرۆشتن نییە، داواشی لەگەلی فەلەستین کرد یەکییەتی خۆیان بپارێزن".

 

کاتژمێر ٨:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رێككەوتنی سەدە-یان سەبارەت بە دۆسیەی ئیسرائیل-فەلەستین راگەیاند، كە بە پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە.



AM:12:04:29/01/2020