راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان ئاماژە بۆ ئەشکەنجەدانی ئەو پێشمەرگەیە ناکات لە ئاسایشی هەولێر گیانی لەدەستدا

لیژنەی پەرلەمانی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی ( مەجید ئیبراهیم )ی پێشمەرگەی هێزەکانی ٧٠ دروستکرابوو، لەسەر ئازارو ئەشکنجەدانی ئەو پێشمەرگەیە نەوەستاوەو بە درێژیش باسی راپۆرتی پزیشکی دادوەری سلێمانی ناکات، تێکڕای لێکۆڵینەوەکەش چاوەڕوانی بڕیاری دادگایە. هەروەها باس لەوە نەکراوە کە ناوبراو بەبڕیاری دادگا گیراوە، یان بێ بڕیار.


ئەمەی خوارەوە وردەكاری بەدواداچوونەكەی پەرلەمانە:

دوابەدوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لاوەكی بە سەرۆكایەتی عوسمان كەریم سوارە و بە یاوەری بەرێزان (رۆمیۆ هەكاری، رزگار محمد محمود، سەعید هەركی، حەسیبە گەردی، هیمداد سەباح، زكری زێباری، شادی نەوزاد، د. وەعدی سلیمان علی) لەسەر كەیسی گیان لەدەستدانی (مەجید برایم)، دوا بەدوای ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشیان كرد و گفتوگۆیەكی تێروتەسەڵ لەسەر دۆسییەكا كرا هۆكارەكانی گرتن و گیان لە دەستدانی هاووڵاتی (مەجید برایم) بۆ لیژنە روونكرایەوە، هەروەها هاوكاری تەواو كرا بۆ لیژنە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی خۆی بكات بە شێوەیەكی مەیدانی.

 
دواتر لیژنەكە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانیان كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و ئەفسەرە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوە و زانیاری تەواوی لەسەر كەیسەكە بۆ ئەندامانی لیژنە خڕایە روو و سەرجەم بەڵگە و دۆكیۆمێنتەكان خڕانەروو.

 
لیژنەكە لە رێگەی ئەفسەر و كارمەندانی ئاسایش و بەندیخانە، شوێنی گیان لەدەست دانی ناوبڕاویش بەسەر كرایەوە و وەڵامی پێویستی ئەندامانی لیژنە دڕایەوە.
هەروەها سەردانی لیژنەی پزیشكی دادی لە هەولێر كرا كە لێكۆڵینەوەی خۆی كردبوو لەسەر تەرمەكە و ئاگادار كراین كە تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كۆیە و سلێمانیش كراوە، بەرێز عوسمان سێدەری سەردانی كردووە، بۆ ئەوەی راپۆرتی ئەوانیش ئەنجام بدرێت.

 
هەروەها سەردانی ماڵی ناوبڕاو كرا و وتەی كەس و كاری وەرگیراوە لەسەر كەیسەكە و شێوازی گرتنەكەی و ئەو كەل و پەل و ماددانەی كە پێی گیراوە.

 
لیژنەكە بەدواداچوونی پێویستی كردووە لەسەر كەیسەكە، چاوەڕێی كۆتایی ئەنجامەكانی دادگا و لایەنی پەیوەندیدار دەبین و وەك لیژنەی بەدواداچوونی پەرلەمانی، پشتگیری لە بەیاننامەی ئاسایشی گشتی دەكەین و هیچ خالێكی وا تێبینی نەكراوە كە پێچەوانەی راگەیێندراوی ئاسایش بێت، بۆیە سەرەرای ئەمە لیژنە چاودێری كەیسەكە دەكات، بۆ ئەوەی راپۆرتی كۆتایی بەشێوەیەكی یاسایی لە رێگەی دام و دەزگای پەیوەندیدار(دادگا، پزیشكی داد) یەوە بۆ هاووڵاتیان و رای گشتی بخرێتە روو.

 
 
 




PM:07:10:30/01/2020