ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی: بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند" دەست گیر کردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لەچەمچەماڵ دەستگیرکراوە کەبڕی ۲۵گرام لە کریستاڵی پێگیراوە".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" هێزەکانمان توانیان لەڕێکەوتی ۱شووباتی ۲۰۲۰ لەڕێگەی سەرچاوە نهێنیەکانی خۆمانەوە کەسێک دەست گیر بکەین کەناوی (ع، ح، ب)".

 

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەشڵێت" ناوبراو دانیشتووی چەمچەماڵە و بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە کردوە و بڕی ۲۵گرام لە کریستاڵ و ۱۰۰دۆلاری تەزویری پێبووە و لەهەوڵی بڵاو کردنەوەیدا بووە".

 

وتیشی" سەرنجام لەلایەن هێزەکانمانەوە دەست گیرکرا لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی( مادەی ۱٤/ هۆشبەر و مادەی ۲۸۱ تەزویر) ڕاگیراوە و لێۆڵینەوە لەدۆسیەکانی بەردەوامە تا ئەوکاتەی یاسا بەسەریدا جێبەجێ دەبێت".



PM:05:38:02/02/2020