بەخواردنی پرتەقاڵ خۆت لەم گرفتە تەندروستیانە بپارێزە


پرتەقاڵ یەکێکە لە هەرە باوترین میوەکان لە جیهاندا، کە کالۆری و چەوری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و فایبەر.

بەهۆی زۆری ڤیتامین سی تێیدا دەبێتە هۆی:

کەم کردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن

بەهێزکردنی بەرگری لەش، کە ڕێگردەبێت لە تووشون بە هەڵامەت و دووبارەبوونەوەی هەوکردنی گوێ

پاراستنی پێست، ڕێگری دەکات لە پیربوون و وادەکات گەنج دەربکەویت

پرتەقاڵ ڤیتامین بی سکسB6 تێدایە، کە یارمەتی لەش دەدات بۆ درووست کردنی هیمۆگلۆبین.

یارمەتی دابەزاندی فشاری خوێن دەدات بەهۆی هەبوونی مەگنیسیۆم تێیدا.

کۆنترۆلی شەکری خوێن دەکات

چەوری خوێن دادەبەزێنێت

PM:04:40:04/02/2020