وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەردەكات


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیار دەدات، كە سەرجەم فەرمانبەران لەكاتی یاسای خۆیاندا خانەنشین ببن و ئەوانەی تا ئێستا خانەنشین نەكراون ئەو مووچانەیان لێ‌ وەردەگیرێتەوە، كە وەریان گرتووە و خانەنشین دەكرێن.

بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، هەر فەرمانبەرێكی حكومەت تەمەنی یاسایی تەواو بكات دەبێت ڕەوانەی خانەنشینی بكرێت.

هەر بەپێی نووسراوەكە" سەرجەم وەزارەتەكان و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دەبێت ئاگاداری ئەوەبن، هەر كارمەندێكیان تەمەنی یاسایی تەواو كردبێت، پێویستە ڕەوانەی خانەنشین بوون بكرێت".

لە نووسراوەكەدا، كە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە جەختكراوەتەوە، كە هەر كارمەندێك تەمەنی خانەنشینی تەواو كردبێت و ڕەوانەی خانەنشینی نەكرابێت، لە دوای تەواو بوونی تەمەنی خانەنشینی چەند بڕە پارەی بە زیاد وەرگرتبێت لێی وەردەگیرێتەوە و خانەنشین دەكرێت.

ئه‌م بابه‌ته ‌6208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:19:07/02/2020