چەمچەماڵ.. شۆفێرى سێ ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر ڕفێندران

سەچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند" لە گوندى کۆرمۆرى سەر بە ناحیەى قادرکەرەم شۆفێرى سێ ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر ڕفێندران".

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" سێ شۆفێر کە ئۆتۆمبێلەکانیان هێلکەى تێدابووە لەلایەن هێزێکى نەناسراوەوە ڕفێندراون".

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند" دواى ئەوەى هێزەکانى پۆلیسى ناحیەکە گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە، تەنیا ئۆتۆمبێلەکان لە شوێنەکەدا ماونەتەوە و شۆفێرەکانى تێدانەبووە و نازانرێت بۆ چ شوێنێک رفێنراون".

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ماوەى هەفتەى رابردوودا لە گوندى کۆرمۆر کە کێڵگەى نەوت و غازى کۆرمۆرى تێدایە تەقە لە شۆفێرانى بارهەڵگرى سوتەمەنى ئەو سنورە دەکرێت.

PM:11:36:07/02/2020