لەم شارە کوردە خێزانێک بە گومانی نەخۆشی کۆرۆنا جیا دەکرێنەوە

لەشاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەگومانی تووشبوونی کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو خانەوادەکەشی جیا دەکرێنەوەو دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشکیەوە.

 
ئیبراهیمی قادر بەڕێوەبەری پشکنینی نەخۆشیەکان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" گومان لە کەسێکی ئەو خێزانە کراوەو پشکنینی بۆ کراوەو، نێردراوە بۆ تاران و چاوەڕوانی ئەنجامەکەین".


ئەو بەرپرسە پزیشکییە وتیشی" خێزانی ئەو کەسەش جیاکراونەتەوەو خراونەتە ژێر چاودێری وردی پزیشکیەوە لە نەخۆشخانەی " تەوحیدی سنە".

 
ئیبراهیم قادری پێشبینی دەکات ئەو ڤایرۆسە بگاتە ئێران، هۆکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە زەمینەی ئەو نەخٶشیە لە ئێران ئامادەیە.

 


PM:06:53:09/02/2020