پەروەردەی سلێمانی لەبارەی دەوامی سبەی چوار شەممەوە بڕیاری دا

بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند " سبەی چوار شەممە دەوامی فەرمیە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری سلێمانی و راپەڕین".

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سپی میدیا، دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند" سبەی کەشوهەوا ئاساییەو ٤ پلەیە بۆ دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سلێمانی و راپەڕین هەیە".

 

پێشبینی دەکرێت سبەی چوار شەممە کەشوهەوا بەرەو ئاسایی بڕواتەوەو کەمێک لەو شەپۆلەی ناوچەکەی گرتۆتەوە بەرەو کەمبوونەوە بڕوات.

 



PM:06:55:11/02/2020