سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێکی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە ئەنبار دەستپێکرد.

 

سوپای عیراق رایگەیاندووە" ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووره‌كانی سوریا- ئوردن ده‌ستپێكردووه‌، دژی پاشماوەكانی داعش كە ماوەیەكە دەستیان بە جموجۆڵ و چالاكی كردووەتەوە لە ناوچەكەدا".

 

ئۆپەراسیۆنەکە، بە مەبەستی جێگیركردنی ئاسایش و ئارامی له‌سه‌ر سنووره‌كان ئەنجامدەدرێت.

 

 

 



AM:10:06:12/02/2020