کۆسرەت رەسوڵ و لاهور و بافڵ تاڵەبانی نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک

نیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لەماڵی خۆی لە سلێمانی، کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ بافڵ تالەبانی و لاهوری شێخ جەنگی بەمەبەستی نەهێشتنی ناکۆکیەکانی نێوانیان کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە هیچ رێکەووتنێکی کۆنکرێتی.

 

بەپێی  ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، ئەمڕۆ لەو کۆبوونەوەی ماڵی کۆسرەت رەسوڵدا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێکی کۆنکرێتی، تەنها ئەوە نەبێت لە کۆبوونەوەکانی رۆژانی داهاتووی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا، کۆسرەت رەسوڵ و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی بالآی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەن و لە گفتوگۆکان لە سەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و دەسەلاتی هەردوو دەستە سەرکردایەتیەکەی، ئەنجومەنی بالآو ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بەشداری گفتوگۆکان دەکەن.

 

دەربارەی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، ئەنجومەنی بالآی سیاسی کە کۆسرەت رەسوڵ سەرکردایەتی دەکات، پێی باشە کە هاوسەرۆکیەکە بکرێت بە پێنج ئەندام، لەبری دوو ئەندام کە ئێستا سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری لەسەر داوە، هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی و لاهوری جەنگی کاندید دەبن بۆ ئەو دوو پۆستە.

 

ئەمڕۆش کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی درێژەی هەبوو، سەرباری ئەوەی کە دوێنی کۆسرەت رەسوڵ نامەیەکی بۆ ناردن کە کۆبوونەوەکان راگرن، " سپی " زانیوویەتی ممتمانە نییە لە نێوان ئەو دوو باڵەدا، باڵی ماڵی تاڵەبانی و باڵی کۆسرەت و ئەندام مەکەتەبە سیاسیەکانی پێشووی ئەو حیزبە.

 

 



PM:10:25:12/02/2020