" بەسەر گروپە جیهادییەكان و قەیرانە ئابوریەكاندا سەركەوتین "

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت" بەسەر گروپە جیهادییەكان و قەیرانە ئابوریەكاندا سەركەوتین و لەگەڵ ئەوروپاش لەپێكەوە كاركردن بەردەوامین".

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراویزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت ڕایگەیاند" ئاستی ئابووری ئێمە زۆر بەهێزە و ئاستی مووچەشمان بەرزترینە، ئاستی بێكاریش بەرێژەیەكی زۆر كەمە بەتایبەت لەناو ژناندا".

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی" روسیا، چین، ئێران رێز لەسەروەری وڵاتان ناگرن و ئێران دەست لەكاروباری ناوخۆی عێراق وەردەدات، ئێمەش سنورەكانی وڵاتەكەمان دەپارێزین بۆ ئەوەی بتوانین خەڵكی خۆمان بپارێزین".

 

ئەمەش لەكاتێكدایە ساڵانە كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا گه‌وره‌ به‌رپرسان و بڕیاربه‌ده‌ستدانی جیهان كۆده‌بنه‌وه‌ و پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئاسایشی جیهان تاوتوێ ده‌كەن. 

 
 


PM:12:44:15/02/2020