محەمەد عەلاوی: کابیەنەکە ئەم هەفتەیە رادەگەیەنین

محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەڵێت" دەستکەوتێکی مێژوویمان بەدەستهێناوەو لەم هەفتەیەدا کابینەکە رادەگەیەنین".

محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی" نزیکبووینەتەوە لە دەستەبەرکردنی دەستکەوتێکی مێژووی کە خۆی لە تەواوکردنی کابینەی وەزاری سەربەخۆدا لە کەسانی بەتواناو پاکدا دەبینێتەوە".

سەرۆک وەزیری راسپێردراو، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە نزیکبوونەوە لەم دەستکەوتانە بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی سیاسی.

لە کۆتایشدا محەمەد عەلاوی دەڵێت " ناوی وەزیرەکانی ئەم کابینەیە لەم هەفتەیەدا بە پشتی خوا دوور لە پڕوپاگەندەو دزەپێکردن دەخەینە روو، هیوادارین ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدەن لە پێناو دەستکردن بە جێبەجێکردنی داواکانی گەلدا".

 


PM:07:18:15/02/2020