سلێمانی.. بەهۆی گرانفرۆشییەوە بریكارێكی غاز دەستگیركرا

ئەمڕۆ یەک شەممە قایمقامیەتی سلێمانی بەهۆی گرانفرۆشییەوە بریكارێكی غاز دەستگیركرد و دڵنیاییش دەداتە هاوڵاتیان كە رۆژانە بڕی پێوست لە غازی ماڵان دەگاتە شارەكە‌.

لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا لیژنەی غازی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند" ئەمڕۆ یەكشەممە بڕی ٣٨ هەزار بوتڵ غازی ماڵان لە كۆمپانیاكانەوە گەیشتوەتە‌ شاری سلێمانی، ئەوەش زیاتر لە بڕی رۆژانەی بەكاربراوی شارەكە".

ڕونیشیكردووەتەوە: شاری سلێمانی رۆژانە پێویستی بە بڕی ١٥ هەزار بوتڵی رۆژانەیە، ئەو بڕەشی رۆژانە دەگاتە سلێمانی بەشی تەواوی ماڵان و بازاڕ و بەكارهێنەران دەكات و كێشەی كەمی غازی ماڵان بونی نییە.

باسی لەوەشكردوە: سێیەم جارە بریكارێكی غاز فرۆشتن لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی كاری شاردنەوە و گرانفرۆشی لە غازی ماڵاندا دەكات، بۆیە لەسەر سكاڵای لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی و  بڕیاری دادوەر دەستگیركراوە و روبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێتەوە.

 


PM:01:17:16/02/2020