ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید توشی یەکسانبوون بوو


لە خولی یانەکانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید توشی یەکسانبوون هات و  نەیتوانی شکست بە یانەی سەلتاڤیگۆ بهێنێت.
لە هەفتەی ٢٤ی خولەکە، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی سەلتاڤیگۆی کرد و بە درێژایی ٩٠ خولەک ٢-٢ یەکسانبوو.
دوو گۆڵی سەلتاڤیگۆ سمۆلۆڤ و سانتی مینا تۆماریان کرد.
دوو گۆڵی یانەی ریاڵ مەدرید یاریزانان، کرۆس و رامۆس تۆماریان کرد.
خاڵەکانی ریاڵ مەدرید بووە ٥٣ خاڵ و لە پلەی یەکەم مایەوە، لە پێش بەرشەلۆنەوە کە ٥٢ خاڵی هەیە.



AM:01:04:17/02/2020