ساردترین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەمڕۆدا دیاری كرا

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ ناوچەكانی كانی ماسی لە دهۆك و چۆمان لە هەولێرو پێنجوێن لە سلێمانی ساردترین ناوچەی هەرێم دەبن. 

 

بەگوێرەی خشتەیەك كە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، پارێزگای دهۆك ناوچەی كانی ماسی بەرزترین پلەی گەرما تیایدا ٢ پلە دەبێت و لە پارێزگای هەولێریش سنوری چۆمان ساردترین دەبێت كە دوو پلە دەبێت و  لە شاری سلێمانی ناوچەی پێنجوێن ساردترین دەبێت كە بەرترین پلەی گەرما تیایدا ٤ پلە دەبێت. 

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە كە دوێنێ بڵاوی كردبویەوە ئەمڕۆ ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان، بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.



PM:01:17:20/02/2020