ڤایرۆسی كۆرۆنا چی له ئێران ده‌كات؟! كه‌سێك له سنه، به‌گومانی تووشبوون گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا ئێران ده‌یان لێدوانی دژ به‌یه‌كی داوه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا covid-19 ، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ناڕه‌زایی زیاتری خه‌ڵك دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی ئێران.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نامه نهێنییه‌ی دكتۆر قاسم جان بابایی بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی و خوێندنی پزیشكی، كه 8 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێرانی ئاگاداركردۆته‌وه له بوونی 35 حاڵه‌تی كۆرۆنا له ئێران و مردنی 4 كه‌س. هه‌رچه‌نده میدیاكانی ئێران ئه‌م نامه‌یه به ساخته ده‌زانن به‌ڵام ئاماره‌كانی ئه‌م دوو رۆژه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌پێی رۆژنامه‌ی زه واشنگتۆن پۆست، وڵاتی كوه‌یت سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران راگرتووه و نوسینگه‌ی هه‌رێمایه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سه‌ر به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی توندیان كردووه به به‌رپرسانی ئێرانه‌وه و ئه‌و گازهندهیهشیان گه‌یاندووه كه حاڵه‌ته‌كانیان چه‌ند رۆژێكه شاردۆته‌وه.
زه واشنگتۆن پۆست باسی له‌وه‌شكردووه كه ئه‌م لێدوانه‌ی به‌رپرسانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌كاتێكدایه كه ئێران به‌ره‌سمی رۆژی 20 فێبریوه‌ری، سێ حاڵه‌تی تووشبووی راگه‌یاند كه دوانیان له شاری قوم و ئه‌وه‌ی تریان له شار عراق –ه له ناوه‌ڕاستی ئێران.
به‌ڵام میدیای ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌یگه‌یننه میدیا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان زۆر جیاوازه. رۆژنامه‌ی هێڵ ئاشكرایكردووه كه ژن و پیاوێك له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له شاری قوم رۆژی 19ی فێبریوه‌ری له‌شاری بابۆل له كه‌رتی مازاندهران دوای ئه‌وه‌ی گومانی تووشبوونیان لێكراوه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها هێل نوسیویه‌تی دكتۆر ره‌زا كوتشكینیا و جافید غولام زاده كه دوو كه‌سایه‌تی دیاری ئێرانین گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ره‌سمی ئێرانیش ئه‌وه‌ی پشتراستكردۆته‌وه.
به‌پێی میدیای ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له ئه‌مریكا ئه‌مانه رویداوه: (دوو نه‌خۆش گه‌یه‌ندراونه‌ته به‌شی فریاگوزاری تاران، كه‌سێك له‌هه‌مه‌دان له خۆرئاوای ئێران تووشبووه، له شاری ئیلان له خۆرئاوای ئێران كه‌سێك و له شاری رشت له باكوری ئێران دوو كه‌س و هه‌شت كه‌سیش له شاری لههیجان له باكوری ئێران به ڤایرۆسی كۆرۆنا مردوون).
هه‌روه‌ها به‌پێی ئێران وایهرلاین سێ كه‌س به گومانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی یاسوگ له باشوری ئێران و كه‌سێكیش له‌شاری سنه له ناوچه كوردنشینه‌كان به گومانی هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سنه.
هه‌روه‌ها رێكخراوی ئێران ئینته‌رناشنال راگه‌یاندووه كه تا ئێستا 8 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا-ه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی كامكار – ئارابینا له‌شاری قوم گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌هه‌مان نه‌خۆشخانه دوو كارمه‌ندی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له به‌شی چاودێری ورد له‌ژێر پشكنیندان به‌هۆی تووشبوونه‌وه. ئێران ئینته‌رناشناڵ نوسیویه‌تی:” رۆژی 20ی فێبریوه‌ری-ش ژنێك له قوم گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه”.
له‌شاری ماسالا له كه‌رتی گیلان هاووڵاتیان رێگرییان كردووه له گه‌یاندنی دوو كه‌سی تووشبوو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ریساله له شاره‌كه به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر له نه‌خۆشخانه‌كه و خه‌ڵكه‌كه داوای كردووه یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابینبكه‌ن. دواتر پۆلیس و كه‌سانی سه‌ر به ئیتلاعات بهربهستهكهیان شكاندووه.
ئاژانسی رۆیته‌ر نوسیویەتی، ئێران، فرۆكه‌یه‌كی ئامادهكراویی به تیمێكی پزیشكییه‌وه ئاراسته‌ی چین كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 70 خوێندكاره‌ی كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له‌سنوورێكی داخراوی كه‌رتی هێبی ماونه‌ته‌وه و توانای ده‌رچوونیان نه‌بووه.
عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه كه ئامانجه‌كه گێرانه‌وه‌ی ئه‌و 70 خوێندكارهیه كه له چین ئه‌خوێنن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گله‌یی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه، تائێستا گه‌شتی ئاسمانی نێوان چین و ئێران به‌رده‌وامه كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیاتر ئه‌كات له‌ناو خاكی ئێران‌دا.
به‌پێی دواهه‌مین ئاماری ئه‌مڕۆ 21ی فێبریوه‌ری، ژماره‌ی مردن له جیهاندا گه‌یشتۆته 2 هه‌زار 247 كه‌س و تووشبوانیش گه‌یشتۆته 76 هه‌زار و 716 كه‌س.
AM:09:40:21/02/2020