" لەهەرێم هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە "

دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ پێوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم دڵنیایی دا كه‌ هه‌رێمى كوردستان دووره‌ له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا و حكوومه‌ت به‌ شه‌و به‌ڕۆژ له‌ خزمه‌تدا ده‌بێ.

 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ رێگریكردن و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

 

راشیگەیاند" هیچ شتێك لە هاووڵاتیان ناشارینەوە و هەر شتێك ئەگەر لە دەزگا فەرمییەكانی حكومەتەوە نەبێت، دوورە لە راستی".

 

باسی لەوەشکرد: تەنیا سێ دەروازەی سنوری بە ڕوی ئەو هاوڵاتیانەدا کراونەتەوە کە لە وڵاتی ئێران دەگەڕێنەوە، ئەوانیش دەروازەکانی باشماخ، حاجی ئۆمەران، پەروێزخانن، جگە لەوانە ڕێگە نادرێت لە هیچ شوێنێکی دیکەوە هاوڵاتیان بگەڕێنەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" لەگەڵ بەغداد و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، هەماهەنگی تەواویان هەیە و داوای هاوکاریشیان لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە، بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە".

 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، وەزیری ناوخۆ وتی" داوامان لە پارێزگار و قایمقامەکان کردووە، کۆنترؤلی بازار بکەن، هەر بازرگانێک نرخی کەل و پەل بەرز بکاتەوە، سزا بدرێت".

 
 


PM:03:42:22/02/2020