ئاسایش: هەر فرۆشیارێک دەمامک بە نرخی گران بفرۆشێت سزا دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی  راپەڕین  ئاگاداری  خاوەن كۆگا، دەرمانخانە و دووكانی کەلوپەلی كشتوكاڵی دەكاتەوە، دەمامك لەهەر جۆرێك بێت بە زیاتر لە ٧٥٠ دینار بە هاووڵاتیانی بفرۆشن غەرامە دەكرێن.

ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسایشی راپەڕین لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاگاداریەكی بڵاو كردۆتەوەو تیایدا داوا له هاووڵاتیانی رانیه و دەوروبەری كردووە لە ئەگەری بینینی هەر حاڵەتیكی گرانفرۆشی لە دەمامك بە زیاتر لە (٧٥٠) دینار ئاگاداریان بكەنەوە.


لە ئاگاداریەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە" لەهەر كۆگا، دەرمانخانه و دووكانی موادی كشتوكاڵی، دەمامك  له هەر جۆرێك بێت بە زیاتر لەو نرخەی دیاریكراوە بە هاووڵاتیان بفرۆشرێت شوێنەكەی پێدادەخرێت و غەرامەی بۆ دەكەن و دەست بەسەر كۆی دەمامكەكانیشدا دەگرن".

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنی لە وادەی دوو كاتژمێردا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار دەمامك بەهاووڵاتیان فرۆشراوەو بەرێژەیەكی بەرچاوویش دەمامك لەناو بازاڕەكانی هەرێم كەمبۆتەوە.


 

PM:12:37:23/02/2020