رۆژنامەنووسێکی کورد کۆچی دوایی کرد

رۆژنامەنووسی دیاری میدیای یەکێتی، سامان هاواری ئەمڕۆ ٢٣ی شوبات کۆچی دوایی کرد.

 
کەناڵی گەلی کوردستان بڵاویکردەوە، سەلمان هاواری كارمەندی كەناڵی گەلی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەكی كوتوپڕەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ کۆچیی دوایی کرد.
ئەو میدیایە بڵاویکردۆتەوە" سەلمان عبدولرەحمان هەیاس ناسراو بە سەلمان هاواری، دڵە گەورەكەی بە یەكجاری لە لێدان كەوت و گەلی كوردستان و هاوڕێ و هاوپیشەكانی جێ هێشت". 

 
سامان هاواری لە بنیچیەنەدا خەڵکی هاواری هەورامانەو دوای کۆچی دوایی تەرمەكەی گەڕێنرایەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و لە هۆڵی بۆنەی كاكەییەكان دوای ئەنجامدانی رێورەسمەكان، لە گوندی هاوار زێدی خۆی بەخاكسپێردرا.


سامان هاواری جگە لە کاری میدیای شانۆکارێکی دێرینەو دەمێک ساڵە لەو بوارەدا کاری هونەری دەکات.




PM:05:38:23/02/2020