بە بڕیاری حکومەت سەرجەم دەروازە سنوریەکانی هەرێم دادەخرێن

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرجەم دەروازە سنوریەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسیی هەرێم دادەخرێن.

 

بەپێی زانیارییەکان، بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاڵو گۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ڕاگیرا، هێنانی هەموو جۆرە خواردن و كاڵایەكی ئێرانی بۆ ناو خاكی هەرێم لەڕێگەی دەروازە سنورییەكانەوە قەدەغەكرا.

 

بڕیارەکە لە کاتژمێر چواری ئەمڕۆ چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، سبەی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی لەو بارەوە دەدرێت بۆ دیاریکردنی ماوەی داخستنەکە.

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە،هاتنی گەشتیارانی ئێرانی لە ڕێگەی دەروازە سنورییەکانەوە قەدەغەبکرێت.

 


PM:05:24:24/02/2020