" ئەگەر زۆرە یەک مانگ لە خوێندنگاکانی هەرێمدا بکرێتە پشوو "

لە نێو کۆبوونەوە پشت پەردەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم مشتومڕ لەسەر درێژکردنەوەی پشووی خوێندنگاکانی هەرێم دەکرێت بۆ ماوەی مانگێک، هۆی درێژکردنەوەی ئەم پشووە دەگەڕێتەوە بۆ مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، حکومەتی هەرێم لە بەرنامەیدایە ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، ئەوا پشووی وەرزی بەهاری ناوەندەکانی خوێندن بۆ یەک مانگ لە ١ی ئازارەوە تا ١ی نیسان درێژبکاتەوە.

 

هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بەلآم مەترسی ئەوە هەیە کە ئەو ڤایرۆسەش دزە بکاتە هەرێم، بەتایبەتی کە رۆژ بەرۆژ ژمارەی ئەو ولآتانەی رۆژهەلآتی ناوەراست دەگرێتەوەو لە نێویشیاندا ئەو ولآتانەی دراوسێ و نزیکی هەرێمن روو لەزیاد بوونە. لەو حاڵەتدا بەم دۆخە تەندروستی و سیستەمی تەندروستیەوەو، دۆخی دارایی هەرێمەوە ناتوانرێت رووبەڕووی ڤایرۆسەکە بەباشی ببنەوە، هەر بۆیە بیر لە پێشخستن و پشوو درێژکردنەوە دەکرێتەوە.

 

هەرچەندە بەپێی خشتە پشووەکان دوای تاقیکردنەوەی ئەم وەرزەی خوێندنگاکان کە لەناوەڕاستی ئازاردا تەواو دەبێت دواتر پشوو دەستپێدەکات تا کۆتایی جەژنی نەورۆز، بەلآم هەرێم لە بیرکردنەوەدایە کە پشووەکە پێشبخات و تاقیکردنەوەکان دوابخات بۆ دوای ١ی نیسان، بۆئەوەی لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا  تا لە ڕێگای خوێندنگاکانەوە زیاتر بڵاونەبێتەوە، هاوکات پێشخستنی پشوو لە کاتێکدا دەبێت کە کەشوهەوا وردە وردە گەرم دەبێت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کەم دەبێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم  چاوەروانی پەرەسەندی ڤایرۆسەکە دەکەن لە ناوچەکەدا، ئەگەر لەهەرێم بڵاوبێتەوە ئەوا پشوو لە ١ی مارتەوە دەستپێدەکات تا ١ی نیسان، رەنگە ئەگەر حاڵەتەکە پێویست بکات، پشووکە پێشتر بکەوێت.

 

 

 

 

 



PM:09:45:24/02/2020