راهێنەری ناپۆلی باس لە یاریەکەی بەرشەلۆنە دەکات



راهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، جینارۆ گاتووزۆ، باس لە یاریەکەی بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات و رایدەگەیەنێت کیکی سیتین لە ڤاڵڤێردی جیاوازترە.

گاتووزۆ دەڵێت" من سەرسامم بەم راهێنەرەی ئێستا، بەڵام دەمانەوێ لە یاریەکە بجەنگین، تا خولەکەکانی کۆتایی،ئەوەشم دەوێت کە رێزی ئەم یانەیە بگرین.
ستایشی میسی کردو رایگەیاند، ئەو سەرسوڕهێنەرەو نمونەیە بۆ هەموو مناڵێک، ئەو باشترین یاریزانە بۆ چەندین ساڵ.

یاریەکە رۆژی سێشەممە لە کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو ئەنجام دەدرێت.



PM:11:23:24/02/2020