ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و باس لە چەند تەوەرێك بكات و پلان و هەنگاو و ڕێكارەكانی حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوتوێ بکرێت.

 

ماڵپەڕی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردەوە، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەوڵەكانی پیكهێنانی كابینەی نوێی عیراق و ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بریتین لە:

1- خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدرالی.

 

2- ئەنجامەكانی بەشداری شاندی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی لە كۆنفرانسی میونیخ و دیدارەكانی ئیتاڵیا و ڤاتیكان.

 

3- پلان و هەنگاو و ڕێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە بە ئامادەبوونی پارێزگارەكانی هەرێمی كورستان تاوتوێ دەكرێت.




AM:09:12:25/02/2020