وێنە .. هەودا ئەحمەد جیاواز دەردەکەوێت

خانمە ئەکەتەری ناسراوی کورد، هەودا ئەحمەد لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئەمجارە بە جلێکی کوردیەوە دەردەکەوێت کە بەتەواوی ستایڵی خۆی گۆڕیووە.

هەودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خۆی بە جلی کوردیەوە، هاوکات کۆپلە هۆنراوەیەکی شێرکۆ بێکەسی هێناوەتەوە کە دەڵێت: بە مردن بڵێن بۆ کوێ دێت!..ئێرە نە مرۆڤی لێ ماوە نە ژیان!..نە دڵێک بۆ جوانی لێدەدا،نە ویژدان.

هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات.

 


AM:09:51:26/02/2020